جەمیل باییک هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند: ئۆجالان لە ئێستادا ناتوانێت لە کۆنگرەیەکدا بەشدار بێت و بەڕێوەبردنی کۆنگرە مومکین نییە و جەختی کرد: ئەگەر بمانەوێت بە بێ هیچ مەرجێک چەک دابنێین بە ئەو واتایەیە کە بە دەوڵەتی تورکیا بڵێین کە وەرن و بمانکوژن، ئەوە خۆکوژییە و هیچکەسێک ئەو خۆکوژییە قبووڵ ناکات.