گۆترێش: داوا لە ئەمریکا دەکەم گەمارۆکان دژی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یازدەیەمین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵێکی گونجاو وەسف کرد و داوای لە واشنتۆن کرد گەمارۆکان لە دژی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.